سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات و سه‌ینێ سێشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی دابه‌ش نه‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
هــ. ر
PM:02:08:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 28392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت