نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر كشانەوەی سوپای ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
لۆگۆی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە لایەنەكان دەكات كە هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزن، لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربازی توركیا لە ناو خاكی سوریا.
ئەم لێدوانەی بەرپرسەكەی نەتەوە یەكگرتوەكان كە ئاژانسی سكای نیوز بڵاوی كردۆتەوە لە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ سوپای ئەمریكا چەند خاڵێكی لە رۆژئاوای كوردستان چۆڵ كرد و رێی بۆ توركیا كردوەوە هێرش بكاتە سەر ناوچەكە.
پێشبینی دەكرێت هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكە كارەساتی مرۆیی لێ بكەوێتەوە، بەو هۆوە بەرپرسەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پاراستنی هاووڵاتیان دەكات.
د . ح
PM:12:19:07/10/2019
ئهم بابهته 6176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت