نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە دابەزینی زیاتر كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین پاش ئەو پاشەكشەی هەفتەی رابردوو بە خۆیەوە بینی.

بە پێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەكان نرخی نەوتی برێنت 24 سەنت لە بازاڕدا دابەزیوە و گەیشتۆتە 58.13 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، هەروەها نەوتی تەكساسی ئەمریكی 12 سەنت دابەزیوە و نرخەكەی بریتیە لە 52.69 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی كەم بوونەوەی داواكارییە لەسەر نەوت و خاوبوونەوەی گرێبەستەكانە لە ئەنجامی زیادبوونی ناكۆكییەكانی ئەمریكا و چین، ئەوەیش كاریگەری هەیە لەسەر گەشەی ئابوری جیهان بە گشتی و ئەو رەشبینیانەی وڵاتان هەیانە لەسەر هەردوو لایەن.

بڕیارە جارێكی دیكە بەرپرسانی ئەمریكا و چین لە واشنتۆن لە 10 و 11 ئەم مانگەدا كۆببنەوە و خولێكی نوێی گفتوگۆ ئەنجام بدەن لەسەر ناكۆكییە ئابوورییەكانیان.


AM:08:21:07/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو