بە جلی مەلەوە دەرکەوت
وێستگە نیوز-
ئەکتەری دیاری لوبنانی سیرین عەبدولنور وێنەیەکی خۆی بە جلی مەلەوە بڵاوکردەوە.
سیرین عەبدولنور وێنەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، بە جلێکی مەلەی رەنگ شین و روخساریشی بەبێ ماکیاژ دەرکەوتووە.
ئەو ئەکتەرە لەسەر وێنە سێلفیەکەی خۆی نوسیویەتی " کۆتا رۆژەکانی هاوین.. لەگەڵ ئەوەی هاوین وەرزێکی جوانە بەڵام من لە عاشقانی وەرزی زستانم".
سیرین عەبدولنور، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگە تەمەنی 42 ساڵە ، یەکەم ئەلبومی گۆرانی لە ساڵی 2004 بڵاوکردەوەو هەوادارێکی زۆری لە جیهانی عەرەبیدا هەیە.
PM:10:12:06/10/2019
ئهم بابهته 50108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت