له باره‌ی جیاوازی نرخی به‌نزین روونكردنه‌وه ده‌درێت
نرخی بەنزین لە بەنزینخانە بازرگانییەکان جێگیر نییە
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، جیاوازی نرخی به‌نزین بۆ بازاڕی ئازاد ده‌گه‌ڕێته‌وه و له باره‌ی جیاوازی كواڵتیشه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له قایمقامییه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌نزین به‌و پێیه‌ی بازاڕی ئازاد دیاری ده‌كات، هیچ كات نرخه‌كه‌ی جێگیر نییه و له به‌نزینخانه‌یه‌ك بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه.
وتیشی: "له قایمقامییه‌تی سلێمانی لیژنەیەکمان هەیە بەردەوام سەردانی بەنزینخانەکان دەکات، لیژنەکە نوێنەری ئاسایش و پۆلیس و نەوت و کانزاکانی سلێمانی تیایە و پشکنین بۆ سەرجەم جۆرەکانی بەنزین دەکات، ئەوەی نرخەکەی کەمترە لە رووی کوالێتییەوە هەمان کوالێتی ئەو بەنزینەی هەیە کە نرخەکەی کەمێ گرانترە".
گۆران قادر ئەوەشی وت: "بەنزینی بازرگانی و ئەو بەنزینەش کەلە پاڵاوگەکانی ناوخۆ بەرهەم دەهێندرێت بەردەوام پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئێستا بەنزینخانەکانیش لەسەر ئەوە راهاتوون کە بەنزینی کوالێتی بەرز بهێنن".
لە بەنزینخانه بازرگانییه‌كان سێ جۆر به‌نزین هه‌یه، جۆری نۆرماڵ له 600 بۆ 650 دیناره، جۆری محه‌سه‌ن 700 بۆ 720 دیناره و جۆری سۆپه‌ریش له نێوان 790 بۆ 800 دیناردایه.
هــ. ر
PM:02:42:06/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت