"رێژەی بەشداری خانمان لە هونەردا کارەساتبارە"
وێستگە نیوز-
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی گاردیان بڵاو کراوەتەوە تەنیا لە سەدا دووی خانمان بەشدارن لە هونەرە جیهانییەکان.
لێکۆڵینەوەکە لە سەرتاسەری جیهان و لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2018 ئەنجامدراوە ، لە لێکۆڵینەوەکەدا زیاتر لە 20 جۆر هونەر دیاری کراوە.
لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە خانمان تەنیا رێژەی لە سەدا دووی هونەرمەندەکانی جیهان لە بەشە جیاوازەکانی هونەردا پێکدەهێنن.
جوڵیا هاڵپێرینگ، کە سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکەیە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە بە کارەسات ناودەبات ودەڵێت، " ژمارەی خانمان زۆر کەمە و بەردەوام دەبین لە لێکۆڵینەوە تا هۆکارەکانی دوورکەوتنەوەی خانمان لە هونەر کۆتایی پێدەهێنین".
ب . ئ
PM:02:06:02/10/2019
ئهم بابهته 2408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت