ئەو وڵاتەی زۆرترین سەرمایەداری تێدایە



وێستگە نیوز-

راپۆرتی جیهانی Wealth-X  ناوی ئەو وڵاتەی دیاریکرد کە  بۆ ساڵی 2018 زۆرترین ژمارەی سەرمایەداری تێدابووە.

بەپێی راپۆرتەکە وڵاتی هۆنگ کۆنگ پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە زۆرترین ژمارەی سەرمایەداری تێدایە بەجۆرێک هەزار و 300 کەس لە هەر ملیۆن کەسێک لەو وڵاتەدا سەرمایەدارن.
 
لە لیستەکەدا هۆنگ کۆنگ وەک ناوەندی ئابوری جیهانی پێش هەریەکە لە دەوڵەتانی سویسرا و لۆکسمبۆرگ و سەنگافورە و ئیرلەندا کەوتووە.

لە پێوەری ئابوری جیهانیدا هەرکەسێک سەرمایەکەی لە 30 ملیۆن دۆلار زیاتر بێت بە سەرمایەدار ناوی دەهێنرێت.

لە ئاستی وڵاتە عەرەبیەکانیشدا وڵاتی قەتەر بە لەخۆگرتنی نزیکەی 400 کەس لە هەر ملیۆن کەسێکدا پلەی شەشەمی ریزبەندی 10 وڵاتە پڕ سەرمایەدارەکانی گرتووە.



لیستی 10 وڵاتی پڕ سەرمایەدار:

یەکەم: هۆنگ کۆنگ 1364

دووەم: سویسرا 848

سێیەم: لۆکسمبۆرگ699

چوارەم: سەنگافورە530

پێنجەم: ئیرلەندا421  

شەشەم: قەتەر 384

حەوتەم: سوید 346

هەشتەم: کەنەدا 334

نۆیەم: دانیمارک 324

دەیەم: ئەمریکا 306


ش . ر


PM:03:51:01/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو