دۆخی تەندروستی هونەرمەندێکی کورد ناجێگیرە



وێستگە نیوز-
 
دۆخی تەندروستی هونەرمەندێکی کورد ناجێگیرە و داوا دەکرێت وەزارەتی رۆشنبیری هاوکاری بکات.

 
هونەرمەند شکور خەیات، کە بە مامۆستای مەقامات ناسراوە، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و داوا دەکرێت وەزارەتی رۆشنبیری هاوکاری چارەسەرکردنی بکات.
 
شاخەوان بەکر، کەسی نزیک لە هونەرمەندی مەقامزان شکور خەیات، بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، دۆخی تەندروستی هونەرمەند شکور خەیات لە ئێستادا زۆر ناجێگیرە.
 
شاخەوان بەکر، داوای لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کرد هاوکاریان بێت لە چارەسەرکردنی دۆخی تەندروستی هونەرمەند شکور خەیات.


PM:02:04:30/09/2019






ئه‌م بابه‌ته 18976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو