نهێنی سەیر دەربارەی شاجوانی روسیا و پاشای پێشووی مالیزیا


 

وێستگە نیوز-

شاجوانی روسیا نهێنی سەیر دەربارەی جیابوونەوەکەی لە محەمەدی پێنجەم، پاشای پێشووی مالیزیا ئاشکرا دەکات.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2018 ئۆکسانا ڤۆڤۆدینا-ی 27 ساڵ ، شاجوانی روسیا و پاشا محەمەدی پێنجەم-ی 49 ساڵ، کە ئەوکات پاشای مالیزیا بوو هاوسەر گیریان کرد.

هاوسەرگیرییەکەیان زۆر بە زوویی کاردانەوەیەکی گەورەی ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتەوە و پاشای مالیزیاش لە تەختی شاهانە هاتەخوارەوە، ئەوەی بووە مایەی سەرنجیش شەش مانگ دوای هاوسەرگیرییەکەیان هەواڵی جیابوونەوەیان بە میدیاکاندا بڵاوبووەوە.

ئۆکسانا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە سوڵتان محەمەدی پێنجەم لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لێی جیابووەتەوە، دەشڵێت " من هیچ کات خیانەتم لە هاوسەرەکەم نکردووە".

ئاشکراشی کردووە لەوکاتەوەی لە مانگی 12 ی 2018 وە هاوسەرەکەی جێهێشتووەو نەیبینیوەتەوە.

شاجوانی روسیا دەربارەی لیۆن_ی کوڕی دەڵێت، " لیۆن-ی کوڕم شێوەی لە باوکی دەچێت ، من ئامادەم پشکنینی  DNAبۆ بکرێت بۆ ئەوەی دەربکەوێت کە کوڕی سوڵتان محەمەدی   پاشای پێشووی مالیزیایە".

سوڵتان محەمەدی پێنجەم، پاشای پێشووی مالیزیا جگە لە سوڵتان محەمەد بە ناوی فارسیش ناسراوەو لە پەیامێکی تایبەتیشدا لە رێگەی رۆژنامەکەوە  ئۆکسانا ناوی هاوسەرەکەی هێناوەو وتوویەتی " فارس .. دەبێ تۆ بزانی تۆ ئێستا باوکیت، کوڕێکت هەیە، دەمەوێ کوڕەکەم دایک و باوکیشی هەبێت، بیر لە کوڕەکەت بکەرەوە".

شاجوانی روسیا وتووشیەتی، " لەوەتەی لە مانگی 12 وە کە مالیزیام جێهێشتووە نەگەڕاومەتەوە، لە ئینتەرنێتەوە زانیومە تەڵاقدراوم، تا ئێستاش بە دیاریکراوی نازانم چی روویدا، هەموو شتەکان باش بوون چاوەڕێی یەکەم منداڵمان بووین". 

ش . ر

 

 


AM:11:30:28/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 14908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو