شاخەوان سدیق؛ چێژی نووسین و گێڕانەوە بڵاودەكاتەوە



وێستگەنیوز

پاش ئەوەی كتێبی چێژی خوێندنەوەی بڵاوكردەوە، شاخەوان سدیق نوسەر و رۆژنامەنوس هەردوو كتێبی (چێژی  نوسین و چێژی گێڕانەوە) چاپ و بڵاو دەكاتەوە.

شاخەوان سدیق، لەبارەی هەردوو كتێبە نوێیەكەیەوە بە (وێستگە نیوز)ی ڕاگەیاند"ئەم كتێبە نوێیانە درێژكراوەی كتێبی یەكەمن، كە ماوەیەك پێش ئێستا بڵاوكرایەوە، بەناونیشانی (چێژی خوێندنەوە) واتە لەگەڵ ئەم دوو كتێبەی دیكەدا پڕۆژەی كتێبی سیانەن، كتێبەكان هەر سێكیان كاری ڕۆژنامەوانی ئەدەبین".

شاخەوان ئەوەش روندەكاتەوە، كتێبی یەكەمیان چێژی خوێندنەوە بریتی بوو لە ئەنجامدانی (13) دیداری ئەدەبی لەگەڵ (13) نووسەردا، كە تیایدا دەربارەی پرسی (خوێندنەوەو چێژی خوێندنەوەی كتێب) هەریەكێك لەو بەشداربووانە سەرنجەكانی خۆیان خستبووە ڕوو.

دەڵێت"ئەم شێوازە لە كتێبی دووەمیشدا پەیڕەوكراوە بەناوی (چێژی نووسین) كە بەهەمان شێوە لەگەڵ (20) نووسەردا دەربارەی پرسی (نووسین و تایبەتمەندی و شێوازەكانی و چێژی نووسین) دووبارە قسەكراوە.

دەشڵێت"هەرچی كتێبی سێیەمە جیاواز لە هەردوو كتێبەكەی كە، پێك هاتووە لە (28) دیداری ئەدەبی تایبەت لەگەڵ (28) نووسەروو شاعیرو چیرۆكنووس و ڕەخنەگری بواری ئەدەب دا، كە هەریەكێك لەوانە ناوی ئاشكراو ناسراو دیارن لەناو دونیای ئەدەبی كوردیدا".

وەك ئەوەی شاخەوان سدیق باسیدەكات، ئەو دیدارانە بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی وەها كراون كە دەكرێت لە داهاتوودا ببنە سەرچاوە بۆ نووسین و لێكۆڵینەوەی ئەدەبی لە سەر ژیان و دونیابینی هەریەكە لەو ئەدیبانەی كە دیداریان لەگەڵ كراوە. 


PM:09:46:26/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو