10 ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ به‌رده‌وامبوون له سێكس
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا 10 ئامۆژگاریی به‌گوێی هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ داوه تا بتوانن به‌رده‌وام بن له سێكس.
رۆژنامه‌ی THE SUNی چاپی به‌ریتانیا به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ماڵپه‌ڕی IllicitEncountersی تایبه‌ت به ژن و مێرد ناوه‌ڕٍۆكه‌كه بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێویسته هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ گوێ له‌م ئامۆژگاریانه بگرن تا بتوانن له سێكس به‌رده‌وام بن.
رۆژنامه‌كه پیاوانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه خۆیان له‌م 10 خووه به‌دوور بگرن، چونكه ئه‌مانه وا له ژنان ده‌كه‌ن له سێكسكردن له‌گه‌ڵیان دوور بكه‌ونه‌ته‌وه:
1- ئه‌وكاته‌ی پاو باس له په‌یوه‌ندییه سێكسیه‌كانی رابردووی ده‌كات.
2- ئه‌وكاته‌ی پیاو وا ده‌زانێت سێكسكردن كۆتایی دێت كه ده‌گاته ترۆپكی سێكسی.
3- بوونی ئاژه‌ڵی ماڵی له ژووری نوستندا.
4- ئه‌وكاته‌ی كه پیاو وێنه‌ی سێكسی بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌نێرێت كه ئه‌و پێی خۆش نییه.
5- كه پیاو له‌لای كه‌سانی دیكه باسی له‌وه كردبێت هه‌ست به ناپاكی به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ی ده‌كات.
6- بۆنی ناخۆشی ده‌می پیاو.
7- پرسیاری پیاو له ژن: "ته‌واو بوویت" ئه‌م پرسیاره گه‌یشتنی ژن به ترۆپكی سێكسی ده‌كوژێت.
8- ته‌ماشاكردنی فیلمی سێكس به‌نهێنی.
9- ئه‌و كاته‌ی پیاو نه‌یه‌وێت كۆندۆم به‌كاربهێنێت.
10- ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ك ئه‌كته‌ری فیلمه سێكسییه‌كان به په‌له و توند سێكس بكات.
له به‌رامبه‌ریشدا رۆژنامه‌كه ئه‌و 10 خووه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ژن ده‌یكات و پیاو پێی ناخۆشه:
1- كه ژن له‌كاتی سه‌رجێگایی گڵپۆپ ده‌كوژێنێته‌وه.
2- كه ژن له‌كاتی سێكس بێده‌نگ بێت و هیچ جووڵه نه‌كات.
3- ئه‌وكاته‌ی جلی ژێره‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش نه‌بێت.
4- كه ژن بڵێت به‌م شووكردنه رازی نییه و خه‌ڵه‌تاوه.
5- له‌سه‌ر سیسه‌م زیاتر خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌ی بێت وه‌ك له گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ست له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی.
6- بوونی ئاژه‌ڵی ماڵی له ژووره‌كه‌یدا.
7- بایه‌خ نه‌دان به پاكوخاوێنیی شه‌خسی.
8- كه ژن خۆی قایم بكات و هیچ بوارێك به پیاو نه‌دات.
9- ئه‌وكاته‌ی ژنه‌كه متمانه‌ی به جه‌سته‌ی خۆی نه‌بێت.
10- وا پیشانی بدات كه گه‌یشتوه‌ته ترۆپكی سێكسی و له بنه‌ڕه‌تیشدا وا نه‌بێت.
PM:09:49:25/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 53076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت