بووکی شاهانەی بەریتانیا لەچکی پۆشی



وێستگە نیوز-

بۆ یەکەمجار میگن مارکڵ بووکی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆقەی ساسکس بە لەچکەوە دەرکەوت.

دەرکەوتنی میگن مارکڵ بە لەچکەوە لەکاتی ئامادەبوونی بوو لەگەڵ شازادە هاری هاوسەری لە یەکەمین و کۆنترین مزگەوتی  باشوری ئەفریقا.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە شازادە هاری و میگن مارکڵ-ی هاوسەری سەردانی ئەو مزگەوتەیان لە ناوچەی بو کاپ لە کیپ تاون-ی باشوری ئەفریقا کردووە.

لەو گەشتەیاندا دوو هاوسەرەکەی کۆشکی شاهانە بۆ ئەو ناوچەیە چاویان بە رابەرانی چەند ئاینێک کەوتووە، میگن عەزیەکی درێژی پۆشیوەو لەچکێکی بەسەریدا داوەو سەردانی مزگەوتێکی موسڵمانانی کردووە.

پێش ئەم سەردانەش شازادە هاری و مارکڵ-ی هاوسەری لە شاری کیپ تاون سەردانی رێکخراوی Waves For Change یان کرد کە رێکخراوێکە لە بواری منداڵان و مافەکانیاندا کاردەکات.

ئەو مزگەوتەی شازادە هاری و میگن مارکڵ سەردانیان کردووە لە ساڵی 1794 دروستکراوە ، لە ساڵی 1804 هەتا ساڵی 1850 دامەزراوەیەکی ئاینی بووە.

ش . ر


PM:03:33:25/09/2019










ئه‌م بابه‌ته 12700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو