کڵاشینکۆفەکەی مۆسیقا دەژەنێت



وێستگە نیوز-

مامۆستایەکی عیراقی لەپێناوی گەیاندنی پەیامی ئاشتیدا کڵاشنکۆفێک دەکاتە ئامێرێکی مۆسیقی.

ماجید کازم ئەو مامۆستا عیراقیەیە کە لە شاری بەغدا مامۆستای ئامادەییە رایگەیاندووە بەم کارەی ویستوویەتی پەیامی ئاشتی بگەیەنێت و خەڵک دوور بکەونەوە لە جەنگ.

ماجید کازم ئاماژەی بەوەش داوە دوای ماوەیەکی زۆر توانیویەتی لە گۆڕینی ئەو کڵاشینکۆف بۆ ئامێرێکی مۆسیقی سەرکەوتوو بێت.

ئەو مامۆستایە بە میدیاکانی وتووە بەم کارەی داوای ئاشتی دەکات لە وڵاتەکەیدا و جەخت لە گرنگی بوونی ئاشتی لە عیراقدا دەکاتەوە دوای ئەوەی چەندین ساڵە بە دەست جەنگەوە دەناڵێنێت.

ماجید کازم هەر لە تەمەنی منداڵیەوە سەرقاڵی مۆسیقا بووە وەک خۆشی دەڵێت "بەردەوام هانی خوێندکارەکانیشم دەدەم گرنگی پێ بدەن چونکە مۆسیقا رێگەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی".

وتووشیەتی، "جەنگ و نەهامەتیەکان لەوڵاتەکەمدا زۆر خەمباری کردووم ئەوەش هانیداوم بیر لەو بیرۆکەیە بکەمەوە، ئەمەوێ لەجیاتی دەنگی گولە دەنگی مۆسیقا ببیستین".

ش . ر


AM:10:41:24/09/2019








ئه‌م بابه‌ته 3872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو