ترەمپ: پلانم نیە هیچ بەرپرسێکی ئێرانی لە نیویۆرک ببینم



وێستگە نیوز- 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ پلانێکی نیە لە نیویۆرک هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ببینێت.


دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتنەوە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا چاوی بە هیچ بەرپرسێکی ئێرانی دەکەوێت یان نا وتی، "هەموو بژاردەکان لەبەردەستن، بەڵام هیچ نیەت و پلانێکم نیە بۆ بینینی ئێرانیەکان".

رۆژی سێشەممە 24 ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستپێدەکات، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە بەشداری دەکەن، هەندێک سەرچاوەی هەواڵیش پێشتر ئەوەیان بڵاوکردبووەوە کە ئەگەر هەیە شاندی ئێرانی و ئەمریکی چاویان بە یەک بکەوێت.

دەستپێکردنی کارەکانی ئەم لوتکەیەش لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە کەنداودا بەرزبوونەتەوە لەنێوان هەریەک لە ئێران و سعودیە لە لایەک و ئێران و ئەمریکاش لەلایەکی دیکەوە.


PM:03:53:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت