قەبارەی بازرگانی نێوان عیراق و چین 500 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت



وێستگە نیوز-

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند قەبارەی بازرگانی نێوان عیراق و چین لە 10 ساڵی داهاتوودا 500 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.

عەبدولحوسێن هەنین، راوێژکاری عادل عەبدولمەهدی بۆ کاروباری ئابوری بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، ئامانجی هەریەکە لە عیراق و چین بۆ 10 ساڵی داهاتوو ئەوەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان ٥٠٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.

لە رۆژی 19ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی و بە بەشداریی 10 وەزیر و 16 پارێزگار کە لە ناویاندا پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانیش هەن، بە مەبەستی واژۆکردنی ژمارەیەک رێککەوتننامەی بازرگانی سه‌ردانی وڵاتی چینیان کردووە.

ئامانج لە سەردانەکەش واژۆکردنی چەند رێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنێکە لە بوارەکانی خوێندن و گواستنەوەو پیشەسازی و کشتوکاڵ-دا.

ش . ر


PM:03:29:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت