شه‌وه گه‌وره‌كه
وێستگه نیوزـ
زیاتر له پێنج هه‌زار كچ و كوڕی گه‌نج كه خوێندكاری زانكۆكانی به‌ریتانیان، ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنیان به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و ئاهه‌نگگێڕان و چوونه‌سه‌رشه‌قام ده‌ستپێكرد.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ نزیكه‌ی 40 وێنه‌ی خوێندكارنی هه‌ردوو زانكۆی پۆرتماوس و زانكۆكانی مانچسته‌ری بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه خوێندكاره‌كان سه‌ردانی شه‌ش باڕ و یانه‌ی شه‌وانه و دیسكۆیان كردووه و ناویان ناوه "شه‌وه گه‌وره‌كه".
بۆ پاراستنی دۆخه‌كه‌ش پۆلیسی به‌ریتانیا تا دره‌نگی شه‌و ئاسایشی ئه‌و كچ و كوڕه گه‌نجانی زانكۆیان پاراستووه كه هه‌ندێكیان له‌به‌ر مه‌ست بوون رشاونه‌ته‌وه یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتوون و ئاگایان له‌خۆیان نه‌ماوه.
PM:08:05:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 46548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت