به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی عه‌لی باپیری كرد
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2019، به‌رهه‌م ساڵح و شاندێكی یاوه‌ری، له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان له شاری هه‌ولێر كرد‌و له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ـیه‌وه پێشوازی كران.
دوێنێ سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته شاری هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه.
PM:02:51:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت