یه‌كه‌یه‌كی دیكه له وێستگه‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان راده‌گیرێت
وێستگەی کارەبای دەربەندیخان
وێستگه نیوز ـ
یه‌كه‌ی دووه‌می وێستگه‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی چاكسازیكردن تیایدا راده‌گیرێت و پێشتریش به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویسته‌وه یه‌كه‌یه‌كی تری ئه‌و وێستگه‌یه راگیرابوو.
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بە هۆی پێویستی ئەنجامدانی کاری چاکسازی تیایدا، لە چەند رۆژی داهاتوو یەکەی ژمارە یه‌ك لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان رادەگیرێت.
روونیشیكرده‌وه: بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست یەکەی ژمارە دوو لە 26ی حوزه‌یرانی 2019ه‌وه لەکارکەوتووە، بەوەش بڕی 160 مێگاوات وزەی بەرهەم هاتووی هەردوو یەکەکە لە تۆڕی گشتی کارەبای هەرێم کەمدەبێتەوە.
راشیگه‌یاند: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كانه‌ی له وێستگه‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان ده‌رخسته كراوه و نووسراو بۆ چاكسازی كردن تیایدا كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت.
هــ. ر
PM:02:32:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت