نه‌وه‌ی نوێ: هێشتا زووه بۆ بڕیاردان له به‌شداریكردنمان له یه‌كلیستی بۆ پارێزگای كه‌ركوك
وێستگه نیوز ـ
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له باره‌ی پرسی به‌شداریكردنیان له یه‌كلیستی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه داوای زۆریان لێكراوه و هێشتا زووه بڕیاری خۆیان له‌و باره‌وه بده‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌له باره‌گای جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كاوه عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند: له باره‌ی یه‌كلیستی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك، له لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه داواكاری زۆریان پێشكه‌ش كراوه.
وتیشی: "رای جووڵانه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه هێشتا زووه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و به‌شداری كردنمان له یه‌كلیستی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بۆ ئەو مەبەستەش دیراسەی دەکەین".
روونیشیکردەوە: بەشداریکردنیان لە یەکلیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێویستی بە زەمینەسازی زیاتر هەیە.
كاوه عه‌بدولقادر، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی و پارتی له هه‌رێم جۆرێك و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش جۆرێكی تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
PM:01:43:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت