پارێزگاره‌كانی هه‌رێم بە سەرۆکایەتی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ سەردانی چین دەکەن

‌هەڤاڵ ئەبوبەکر

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

پارێزگاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی وڵاتی چین ده‌كه‌ن، پارێزگاری سلێمانیش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.


د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلولی 2019، شاندێك كه‌له‌ پارێزگاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه‌ بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان سەردانی وڵاتی چین دەکات.

وتیشی: "شاندەکە لەسەر ئاستی پارێزگارەکانی عیراق دەبێت و هەرسێ پارێزگاری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)یش بەشداری شاندەکە دەکەن".

له‌باره‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌وه‌، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی: "بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندیەکی ئابووری بەهێز و وەبەرهێنانی وڵاتی چین لە عیراق و هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەین".



PM:12:19:18/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 2380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو