وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ئه‌مریكا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی پێشمه‌رگه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشنای ره‌وش و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێن.
ه‌ردانێكیاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئه‌یلولی 2019، هه‌ریه‌ك له پڕۆفیسۆر فرانتزمان، توێژه‌رو نوسه‌ر له‌واشنتۆن پۆست و د. ئیریك ماندێلا، سه‌رۆكی تۆڕی زانیارییه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و دیدارێكیان له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندوه كه راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستیی ئه‌ودوو پڕۆفیسۆره ناوداره‌ی وڵاته‌كه‌یانه‌وه ئاشنای ره‌وش و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێن.
له دیداره‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه، پاڵپشتی و پشتگیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست ببنه فاكته‌رێكی گرنگ و كاریگه‌ر له گه‌یاندنی ره‌وشی ئێستای پێشمه‌رگه‌و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كان به گشتی.
هه‌رله‌و دیداره‌دا، توێژه‌رانی ئه‌مریكی ئاراسته‌ی كاركردن و ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌یان روونكرده‌وه، كه پێشكه‌شی راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای ده‌كه‌ن.
PM:06:04:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت