سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا

‌گەیشتنی سەرۆک کۆماری عیراق بۆ هەولێر

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلولی 2019، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق بە یاوەریی د. فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی و جێگیری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و خانمی یەکەمی عیراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  و شاندی یاوەری پێشوازییان لێکرا.

پێشتر سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانی سەرۆک کۆماری عیراق و شاندەکەی یاوەری رایگەیاند "سەردانی سەرۆک کۆمار سەردانێکی ئاساییە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و  مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراقیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. 

هاوكات فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاندبوو: مەبەستی ‏سەرەکی شاندەکە گفتوگۆ کردنە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ‏هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت نەوت، بودجە و ناوچە ‏کێشەلەسەرەکان.‏


PM:05:29:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو