وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیارێكی له باره‌ی مۆڵه‌ته‌وه ده‌ركرد
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش هه‌ر پزیشكێك مۆڵه‌تی نه‌خۆشی وه‌ربگرێت، بۆی نییه له‌كه‌رتی تایبه‌ت و نۆرینگه‌ی تایبه‌ت كاربكات.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رێم كه واژۆی د. باساك به‌رزنجی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانی لەسەرە تیایدا هاتووە: "ئه‌نجومه‌نی باڵا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریداوه هه‌ر پزیشكێك مۆڵه‌تی نه‌خۆشی له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه له‌نۆرینگه‌و كه‌رتی تایبه‌تیش كارنه‌كات، جگه له‌مۆڵه‌تی دایكایه‌تی".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: "ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت، هه‌ر پزیشكێكیش پێوه‌ی پابه‌ندنه‌بێت خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت".
هــ. ر
AM:11:56:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت