ترەمپ: نامەوێت لەگەڵ ئێران بکەوینە جەنگەوە

‌دۆناڵد ترەمپ

 
وێستگە نیوز-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، خواستی ئەوەیان نیە بکەونە ململانێیەکی نوێوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام ئەگەر ناچاربوون ئەو کارە دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە بەردەم کۆشکی سپیەوە بە میدیاکارانی راگەیاند، وا دەردەکەوێت ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆوە بێت بەڵام هێشتا ناتوانن بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە بدەن.

ترەمپ رەتیشیکردەوە ئەوان خواستیان هەبێت بکەونە ململانێی نوێوە لەگەڵ ئێران بەڵام وتیشی " لە هەندێک کاتدا ئەگەر ناچاربووین ئەو کارە دەکەین".

ترەمپ ئەوەشی وت" من جەنگم ناوێ لەگەڵ ئێران، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی باشترین چەک و بەتایبەتیش فڕۆکەی شەڕکەر و کەرەستەکانی دیکەی جەنگە، ئەمریکا ئامادەترین دەوڵەتە بۆ هەر پێکدادانێک زیاتر لەهەر دەوڵەتێکی دیکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەمانەوێ ململانێ لەخۆمان دوورخەینەوە".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێران لە پشت هێرشەکانی ئارامکۆوەیە یان نا، ترەمپ وتی،" وا دەردەکەوێت بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوەی وردی لێ دەکەین و دواتر ئەنجامەکەی رادەگەیەنین".

ش . ر 


AM:11:42:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت