شاندێكی باڵای حكومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح ده‌گاته‌ هه‌ولێر

‌بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوز ـ

شاندێكی باڵای حكومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئه‌ندامێتی وه‌زیری دارایی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی به‌غدا ده‌گه‌نه‌ هه‌ولێر.

 
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیاكانی نزیك له‌ پارتی راگه‌یاندووه‌: مەبەستی ‏سەرەکی سه‌ردانی شاندەکە گفتوگۆ کردنە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ‏هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت نەوت و بودجە و ناوچە ‏کێشەلەسەرەکان.‏
 
پێشتر بڕیاربوو ئەو شاندەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی ‏کوردستان بۆ ‏گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەوە دروستیکردبوو سەردانی بەغدا بکات، بەڵام ‏سەردانەکە دواخراوە.

نوێنەره‌كه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ‏بەغدا باسی لەوەکرد، لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ‏عیراق هەیە و دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و وەزیری پلاندان دەچێتە ئەمریکا، سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان ‏بۆ بەغدا دواخراوە.‏

پاش به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌بێت بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

هــ. ر


AM:10:28:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت