ئێڤار ئیبراهیم: ئه‌و پێنج ساڵه‌ی له په‌رله‌مان بووم هه‌موو مانگێك 30 كراسم ده‌كڕی
ئێڤار ئیبراهیم..فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئێڤار ئیبراهیم، ژنه په‌رله‌مانتاری پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و پێنج ساڵه‌ی له په‌رله‌مان بووه جلی دووباره نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌موو رۆژێك جلێكی نوێی بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌به‌ركردووه.
ئێڤار ئیبراهیم، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی ئێن ئاڕ تی دوو، باس له ژیانی تایبه‌تی خۆی و ئاماده‌بوونی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.
له به‌رنامه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، له ماوه‌ی پێنج ساڵی په‌رله‌مانتاریدا جلی دووباره نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌موو رۆژێك جلێكی نوێی پۆشیوه.
ده‌شڵێت: "هه‌موو مانگێك 30 كراسم ده‌كڕی".
ئێڤار ئیبراهیم، دوای تەواوبوونی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا و دوکانێکی کوتاڵی داناوە و سەرقاڵی قوماش فرۆشییە.
AM:09:29:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 11520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت