فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی لە تورکیا: هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد ماوه‌ی دوو مانگه‌ بێ سۆراغه‌

‌ئارشی رەسوڵی

وێستگه‌ نیوزـ

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە تورکیا رایگه‌یاند كه‌ هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات ماوه‌ی دوو مانگه‌ هیچ هه‌واڵێكی نییه‌ و كه‌سوكاریشی نیگه‌رانن له‌ دیارنه‌مانی.

رۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە تورکیا رایگه‌یاندوه‌: ئارشی رەسوڵی تەمەنی 20ساڵه‌ و خەڵکی مهابادە لە بەرواری 29ی ته‌مموزی 2019ه‌وه‌ لە مەرزی باشقاڵێ لە سنوری ئێڕان تورکیا دەستگیرکراوە و له‌وكاته‌وه‌ هیچ هەواڵێکی نییە. 

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ لە ناسنامەکەیدا بە ئارش ناسراوە بەڵام بەناوی ئامانج بانگ دەکرێت، کەسوکاره‌كه‌شی نیگەران لە دیارنەمانی.

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە تورکیا داواشیكردوه‌ هه‌ركه‌س ئەم گەنجەی بینیوە یان زانیاری لایە لەرێگەی نوێنەرایەتی فیدراسیۆنەوە لە وڵاتانی جۆراوجۆر یاخود لەرێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەی نوێنەری فیدراسیۆنەوە لە تورکیا  00905313119830 ئاگاداریان بکاتەوە.


PM:11:30:16/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو