مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان كۆبونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان ساز كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئه‌یلولی 2019، مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یكین له‌گه‌ڵ لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکان ساز کرد.

‎له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ راگیه‌یاندوه‌: "لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆمان لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەکان و رێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کرد."

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌پێویستیان زانیووه‌ هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت. 

سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دەبێت دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت، کە کارو ئەرکی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

‎راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان بەر لە هاتنی وەرزی زستان كردووه‌ته‌وه‌.


PM:10:41:16/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو