رۆژنامه‌یه‌ك: هه‌واڵگریی ئه‌مریكا ده‌زانێت چ وڵاتێک هێرشیکردوەتەسه‌ر ئارامكۆی سعودیه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانن كێ هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران سه‌رچاوه هێرشه‌كانی سه‌ر دوو هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی به‌قیق و خرێس-ی كۆمپانیای ئارامكۆی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه .
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندوه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌رپرسانی سعودیه‌یان له‌و زانیارییانه ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
پێشتر مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه كه دڵنیایه له‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر سعودیه له خاكی عیراقه‌وه نه‌كراوه.
PM:09:58:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت