ئه‌ردۆغان: هه‌نگاوی تاك لایه‌نه به‌رامبه‌ر باكوری سوریا ده‌نێین
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا تاك لایه‌نه هه‌نگاوی خۆیان به‌رامبه‌ر باكوری سوریا ده‌گرنه‌به‌ر.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی: ئه‌نقه‌ره رێگه به بوونی رێڕه‌وی تیرۆرستی له‌سه‌ر سنوری وڵاته‌كه‌ی نادات.
وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا تاك لایه‌نه هه‌نگاوی خۆیان به‌رامبه‌ر باكوری سوریا ده‌گرنه‌به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان بیرۆكه‌ی بنیادنانی "شاری په‌نابه‌ران"ی له باكوری سوریا باس كرد و رایگه‌یاند: بنیادنانی رێڕه‌وێكی ئارام له‌سه‌ر سنور كارئاسانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێ ملیۆن ئاواره‌ی سوری بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌كات.
PM:08:57:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت