شاسوار عه‌بدولواحید: له‌بری كردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبی، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ین
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێی وایه ده‌بێت سیاسەت و حزبایەتی لە پێناو خزمەتی خەڵک بێت، نەک لەپێناو چەند کادرێک کە لە باره‌گای حزبه‌كه‌یان چا دەخۆنەوە، راشیگه‌یاند كه نه‌وه‌ی نوێ جگه‌له باره‌گای سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌كه، باره‌گای له هی شارێكی دیكه نییه.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسینێكی به‌ناوی "(بارەگای حیزبی) یان (شۆستە و رێگاوبان) ؟" بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "هەرچی حیزبی تەقلیدی هەیە مانگانە پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن لە بەکرێگرتنی بارەگا و دانانی چەند پاسەوانێک و چایچیەک و کارگوزارێک، وە ئەم بارەگایانە لە شار و شارۆچکەکان و زۆر جار لە گوندەکانیش هەیە و ئەندامەکانی حیزبەکانیش لەم بارەگایانە خەریکی تەکەتول و زەمکردنی یەکترن".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی رایگه‌یاندوه كه ئه‌وان وه‌ك جوڵانه‌وه‌كه له‌بری كردنه‌وه‌ی باره‌گا، پارەی ئەو بارەگا و چەند ئەندامە حزبیانە دەدات بە پرۆژەی خزمەتگوزاری و چاککردنی رێگاوبان و هاوکاری گەنجان (بە پێی توانای خۆمان)، ده‌شڵێت:"هەر بۆیە هیچ بارەگایەکمان لە هیچ شارێک نییە،جگە لە ئۆفیسی سەرەکی جولانەوەکە."
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا، شاسوار عه‌بدولواحید رونیكردوه‌ته‌وه وتویه‌تی: "ئەمە پێی دەڵێن شێوازێکی نوێی سیاسەت و حیزبایەتی لە هەرێمی کوردستان، ئەمە تێپەڕاندنی شێوازی تەقلیدی حیزبایەتیە، سیاسەت و حیزبایەتی لەپێناو خزمەتی خەڵک، نەک لەپێناو چەند کادرێک کە لە مەقەڕ چا دەخۆنەوە و خەریکی تەکەتول و زەمی هاوڕێکانیانن لەسەر حسابی بودجەی گشتی."
PM:07:52:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت