له هه‌رزان بازاڕێكدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی به‌سه‌رچودا گیرا
وێستگه نیوزـ
له هه‌رزان بازاڕێك لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 700 كیلۆگرام خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوودا گیرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، لیژنه‌كانی چاوێریی تەندروستی سلێمانی رایانگه‌یاند له‌لایه‌ن لیژنەکانی سەنتەری چاوێری تەندروستی ڕاپەڕین لەگەڕەکی ڕاپەڕین لەناوهەرزان بازاڕێکدا دەستیان گرتوه بەسەر نزیکەی (700 کگم خۆراک و كه‌لوپه‌لی پاكکەرەوه به‌سه‌رچوودا.
راشیگه‌یندوه كه كه‌لوپه‌له‌كان وە بریتی بوون له شامپۆ و تایت و زاهی و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه کەسەرجەمیان بەسەرچوو بوون و بڕیاریشدراوه لێپرسینه‌وه له خاوه‌نه‌كه‌ی بكرێت.
چاوێریی تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردووه لەکاتی بونی خۆراکی خراپ و بەسەرچوودا، به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه (07709142727) بە زووترین کات لیژنەکانی چاودێری تەندروستی لێ ئاگادار بکەنەوە.
PM:06:38:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت