قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی چین لە هەولێر کۆبوونەوە

‌کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی چین


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی چین لە شاری هەولێر کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی لە بارەی کۆبوونەوەکەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، "لەگەڵ کونسوڵی کۆماری چین لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەرێم و كۆماری چین و هاوئاهەنگی زیاتر بەتایبەت لە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پەرەپێدانی ئابووری گفتوگۆمان كرد".

ئاماژەی بەوەش داوە، كونسوڵی چین پاڵپشتی خۆی بۆ كابینەی نوێ دەربڕی و باسی لە كردنەوەی بەشی كوردی لە زانكۆی (بەیجین) ی پایتەختی چین كرد.

هەر ئەمڕۆش لە شاری هەولێر، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تەیمور جونبڵات، سەرۆکی حیزبی سۆشیالیستی پێشکەوتووخوازی لوبنان و کوڕی سەرکردەی ناوداری لوبنان وەلید جونبڵات لە هەولێر کۆبووەوە.


PM:03:02:16/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو