خانەی نوێی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان.. فۆتۆ: بڕیار نامیق
وێستگه نیوز ـ هەستیار
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له سلێمانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، خانه‌ی نوێی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌له‌فی سیاسی و دارایی و نه‌وت و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به بزووتنه‌وه‌كه‌یان و رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، وێستگه نیوز په‌یوه‌ندی به عه‌دنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌رده‌ست نه‌بوو.
رۆژی شەممە 14ی ئەیلولی 2019، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رێکخەری گشتی بزووتنەوەکەو ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی هەڵبژارد.
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاتوون له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی عه‌دنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، جه‌مالی حاجی محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی گشتی، جه‌لال جه‌وهه‌ر، سكرتێری فراكسیۆنه‌كان و ده‌رباز محه‌مه‌د، سكرتێری ژووره‌كان و برزۆ مه‌جید، سكرتێری كاروباری خه‌ڵك، شه‌مال عه‌بدولوه‌فا سكرتێری باژێره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاتووه.
PM:02:51:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوه‌ته‌وه