کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنقەرە لە نێوان ئەردۆغان و پوتین و رۆحانی-دا بەڕێوەدەچێت
ئەردۆغان و پۆتین و رۆحانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز-
سەرۆکانی هەر سێ وڵاتی تورکیا و روسیا و ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە و تاووتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە سوریاو ناوچەکە دەکەن.
کۆبوونەوەکە هەوڵی دروستکردنی گرەنتیەک دەدا بۆ بنیاتنانی ئارامیەکی هەمیشەیی لە باکوری رۆژئاوای سوریا، بەتایبەتیش لە ئێستادا کە لەو ناوچەیەدا ئاڵۆزییەکان سەریان هەڵداوەوتەو و بوونەتە هۆکاری ئەوەی شەپۆلێکی دیکەی پەنابەرانی سوری روو لە تورکیا بکەن.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە هەریەک لە رۆحانی و پوتین پشتیوانی بەشار ئەسەد دەکەن لە رووبەڕوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سەرۆکی تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان پشتیوانی هێز و لایەنە ئۆپۆزسیەکانی سوریا دەکەن.
ساڵی 2017 لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا لەگەڵ روسیا و ئێران تورکیا 12 یەکەی چاودێری لە باکوری رۆژئاوای سوریا جێگیرکرد بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو کوشتارەی لەنێوان سوپای سوریا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هەڵگیرسا بوو، بەم دواییانەش ئەو خاڵە سەربازییانە لەلایەن سوپای سوریاوە رووبەڕووی هێرش بوونەوە.
لەگەڵ ئەوەی لەنێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ پەیوەندییەکی باش هەیە لە رووی سەرچاوەکانی وزە و پشتیوانی بەرگری بەڵام بەم دواییانە ئەو هێرشانەی سوپای سوریا بەرامبەر یەکە چاودێرییەکانی تورکیا ئەو پەیوەندییانەی بەرەو ئاڵۆزی برد .
ش . ر
PM:12:16:16/09/2019
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت