فرسه‌ت سۆفی وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر سوێندی یاسایی خوارد

‌مەراسیمی سوێند خواردنی پارێزگاری نوێی هەولێر لەبەردەم سەرۆکی هەرێم

وێستگه‌ نیوز ـ
دوای‌ دەرچوونی‌ فەرمانی‌ هەرێم بۆ دەستبەکاربوونی‌، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری‌ نوێی‌ هەولێر لەبەردەم سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلولی 2019، لە رێوڕەسمێکدا لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان، فرسەت سۆفی‌ وەک پارێزگاری‌ نوێی‌ هەولێر سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد.

لە رێوڕەسمەکەدا کە رێبەر ئەحمەد وەزیری‌ ناوخۆ ئامادە بوو، نێچیرڤان بارزانی‌ پیرۆزبایی‌ دەستبەکاربوونی‌ لە فەرسەت سۆفی‌ کرد و هیوای‌ سەرکەوتنی‌ بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینی‌ خۆی‌ بۆ کار و خزمەتەکانی‌ نەوزاد هادی‌، پارێزگاری‌ پێشووی‌ هەولێر دەربڕی‌.


AM:11:34:16/09/2019








ئه‌م بابه‌ته 3384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو