ئه‌مریكا ئاماده‌یه دژی ئێران ده‌ست به جووڵه بكات
ئەمریکا ئامادەی جووڵەی سەربازییە.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌ی جووڵه‌یه دژی ئێران ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هێرشی دیكه بكاته سه‌ر سعوودیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیداری نێوان دۆناڵد تره‌مپ و حه‌سه‌ن رۆحانی به‌دوور نازانن.
كیلیان كۆنوه‌ی، راوێژكاری كۆشكی سپی له دیدارێكدا به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی وتووه: "مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به روونی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه رژێمی ئێران، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای (ئارامكۆ) ی سعوودیی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، كه رۆژی 14ی ئه‌یلولی 2019، ئه‌نجامدرا و گرووپی ئه‌نساروڵڵای حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن خستبوویانه ئه‌ستۆی خۆیان".
ئه‌و راوێژكاره‌ی كۆشكی سپی راشیگه‌یاندووه: "هێرشه‌كه پێگه‌ی سڤیلیشی كردووه‌ته ئامانج له‌گه‌ڵ دوو دامه‌زراوه‌ی ژیاریی گرنگی بازاڕی وزه‌ی جیهانی و ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر به‌وه ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه "وه‌زاره‌تی وزه ئاماده‌یه په‌نا بۆ یه‌ده‌گی ستراتیژیی نه‌وت ببات، ئه‌گه‌ر پێویست به‌وه هه‌بێت بۆ سه‌قامگیریی بازاڕی وزه‌ی جیهانیی و كۆمه‌ككردنی".
هــ. ر
AM:09:49:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت