نرخی نه‌وت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەم جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 59 دۆلار و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به 66 دۆلار و 22 سه‌نت فرۆشرا.
هۆکارەکەی ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت هێرشی حووسییەکانی یەمەن بوو بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، کە زیاتر لە 50% هەناردەی وڵاتەکەی دابەزاند و 5% نەوتی خستنەڕووی بازاڕی کەمکردەوە.
گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 19% بۆ 71.95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەنەوەی تۆمارکرد، هاوکات گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی سووکی تێکساس زیاتر لە 15% بۆ 63.34 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
هــ. ر
AM:08:21:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت