له مردن گه‌ڕایه‌وه
وێستگه نیوزـ
عاسی حلانی، گۆرانیبێژی لوبنانی ناسراو به (سوارچاكی گۆرانیی عه‌ره‌بی) له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و ده‌ڵێن له مردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
جه‌مال فه‌یاز، میدیاكاری لوبنانی وێنه‌كانی عاسی حلانی دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی دڵنیا كردوه‌ته‌وه كه تائێستا حلانی سه‌لامه‌ته، به‌ڵام راگه‌یاندوه كه حلانی به موعجیزه له مردن رزگاری بووه.
وه‌ك ئه‌و میدیاكاره باسی كردوه، قاچی ئه‌سپه‌كه‌ی عاسی حلانی له‌زه‌وی گیراوه و به‌وه‌ش حلانی له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی كه‌وتوه‌ته خواره‌وه بۆبه‌رده‌م ئه‌سپه‌كه‌ی و دواتریش ئه‌سپه‌كه كه‌وتوه به سه‌ریدا.
فه‌یاز ئاشكرایكردوه كه له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌دا، حلانی به‌لای چه‌پی روخساریدا كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی و وه‌ك له وێنه‌كانیشدا دیاره شوێنی شین بووه‌نه‌وه به روخسارییه‌وه دیاره.
PM:09:04:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 18292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت