حه‌شدی شه‌عبی به‌رپه‌رچی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی دایه‌وه
وێستگه نیوزـ
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه به‌رپه‌رچی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له ئاسمانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین داوه‌ته‌وه.
رایگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2019، هێزێكی سه‌ربه هه‌ردوو لیوای 41 و 43ی حه‌شدی شه‌عبی تێبینیی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراویان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه فڕۆكه‌كه به‌سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپراسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین سوڕاوه‌ته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه دوای تێبینیكردنی فڕۆكه‌كه، په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان كراوه و ئه‌وانیش رایانگه‌یاندوه كه زانیاری‌یان له‌باره‌یه‌وه نییه، بۆیه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه.
PM:08:36:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت