بەوێنە.. لەهۆڵەندا پەردە لەسەر یەکەمین پڕۆژەی هونەری زیرەک میرە لادرا
ساتی لادنی پەردە لەسەر پەیکەرەکەی زیرەک میرە
وێستگه نیوز ـ
زیره‌ك میره، هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوێنێ له وڵاتی هۆڵه‌ندا په‌رده له‌سه‌ر نوێترین كاری هونه‌ری لادراوه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده لە فه‌یسبوكی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، "دوێنێ شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2019، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و سەرۆکی شارەوانی و پارێزگار و وەزیری رۆشنبیری ھەرێمی فریزلاند پەردە لە سەر یەکەمین پرۆژەی ھونەریم لە وڵاتی ھۆڵەندا بە ناوی (Violin Woman)لادرا".
زیرەك میرە ساڵی 1980 لەدایكبووە، تا ئێستا 10 پەیكەری گەورەی دروستكردووە كە بەناوبانگترینیان ئەو پەیكەرە بوو لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە شوێنی پەیكەرەكەی سەدام لە بەغدا دانرا.
هەروەها پەیكەری بەرخودان كە لە ساڵی 2016 بۆ كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانی دروستكرد و پاش پاككردنەوەی شارەكە لە داعش، لە گۆڕەپانێكی سەرەكیدا دانرا. جگە لەوەش پەیكەری "پەی كەر"ی لە سلێمانی دانا كە پەیكەری كەرێك بوو بە چاكەت و بۆینباخەوە.
هــ. ر
AM:09:07:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت