حه‌شدی شه‌عبی به‌رپه‌رچی هێرشێكی داعشی دایه‌وه
وێستگه نیوزـ
شه‌وی شه‌ممه چه‌ند چه‌كدارێكی داعش ویستویانه رێگای گشتیی به‌غدا-خورماتوو دابخه‌ن و شۆفێرانی ئه‌و رێگایه بڕفێنن، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه.
کاتژمێر 8:50 خولەکی شه‌وی شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2019، ژمارەیەک چەکداری داعش بە ماتۆرسکیل ویستویانە رێگای گشتیی بەغدا- خورماتوو لە سنوری گوندی بیئر زه‌هه‌ب له نزیک ئامرلی دابخەن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار چه‌كدارانی داعش ویستیویانه ئەو شۆفیرانە بڕفێنن کە بە رێگاكه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بەڵام حەشدی شەعبی بەکامیرای چاودێریی حه‌راری جموجولی چەکدارەکانیان بینیوە و بۆسەیان بۆ داناون و ڕێگرییان کردوە لە كاره‌كه‌یان.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندوه كه روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕویداوە وبەو هۆیەوە شۆفێرێکی خەڵکی شاری بەسرە بەناوی عباس جاسم هاشم تەمەن 30 ساڵ بریندار بووە.
AM:12:05:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت