كه‌ربه‌لا..روداوی پاڵه‌په‌ستۆی دیكه رویدا و چه‌ند ژنه ماته‌مگێڕێك گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوزـ
كه‌ربه‌لا..روداوی پاڵه‌په‌ستۆی دیكه رویدا و چه‌ند ژنه ماته‌مگێڕێك گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه
دوای تێپه‌ڕبونی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له روداوی پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی مه‌زاری ئیمام حسێن له شاری كه‌ربه‌لا، ئه‌مڕۆ روداوێكی دیكه رویدا و به‌هۆیه‌وه 10 بۆ 30 كه‌س گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئه‌یلولی 2019، له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی ماته‌مگێڕانی عاشور به‌ناوی "عه‌شیره‌تی به‌نی ئه‌سه‌د"، حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و پاڵه‌په‌ستۆ رویداوه.
ئاشكراشبووه كه حاڵه‌ته‌كان له‌نێو ژنانی به‌شداربووی كاروانه‌كه‌دا رویداوه و به‌هۆیه‌وه 10 بۆ 30 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان تا چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ بكرێت.
رۆژی سێشه‌مه 10ی ئه‌یلولی 2019، به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ماته‌مگێڕان و زیاره‌تكارانی مه‌زاری ئیمام حسێن له‌یادی عاشورا له شاری كه‌ربه‌لا، ژماریه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون.
لە دوایین ئاماریشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاشكرایكرد كه 36 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:05:44:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت