ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ده‌ستی له حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كێشایه‌وه
وێستگه نیوز -
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی داد و گشه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان سه‌رۆكی ده‌كات، ده‌ستی له ئه‌ندامێتی حزبه‌كه كێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به سیفه‌تی ره‌سمی له پارتی داد و گشه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م دێت له ده‌رچوونی بڕیاری ره‌وانه‌كردنی بۆ لیژنه‌ی دسپلینی ئاك پارتی به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی.
له‌وباره‌وه ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وتی: "مێژووی ره‌وانه‌كردنم بۆ لیژنه‌ی دسپلین ده‌بێته مێژووی ده‌ستبه‌رداربوونی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی".
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له حزبی فه‌رمانڕه‌وا راگه‌یاند، داودئۆغڵو به‌ڵێنیدا بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی نوێ دابمه‌زرێنێت و داوایكرد هه‌مووان به‌شدارن له دامه‌زراندنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا.
پێشتر له وتارێكدا ناوبراو ره‌خنه‌ی توندی له ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی گرت و تۆمه‌تباری كردن به گه‌نده‌ڵی و هۆكاری شه‌ڕ و ئاڵۆزییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو نزیكترین كه‌سایه‌تی بوو له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تا له 2014دا ئه‌ردۆغان ناچاری كرد ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه، ئیتر په‌یوه‌ندی نێوانیان چووه قۆناغێكی نوێوه كه ئه‌ویش گومانكردن و بێمتمانه‌یی بوو، كاتێك ئه‌ردۆغان جگه له پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بووه سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، كه ئه‌وه‌ش پۆستی داود ئۆغڵو بوو.
PM:03:08:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت