به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دوا پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه و جیھان و ئاستی جێبه‌جێكراوی كارنامه‌ی حكومه‌تیان تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2019 د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به دوا پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه‌و جیھان گفتوگۆیان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له میانی دیداره‌كه‌دا باس له گۆڕانكاری و پێشھاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات و ئاستی جێ به‌جێكراوی كارنامه‌ی حكومه‌ت و گرنگی خستنه‌گه‌ڕی ھه‌وڵه‌كان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان به ھاوڵاتیان كرایه‌وه".
PM:03:27:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت