بڕە پارەیەک بۆ مامۆستایان خەرجدەکرێت
وێستگە نیوز ـ
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی عەلاوەو دهرماڵه بۆ ئەو مامۆستایانە خەرج دەکرێت کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوەو پەروەردەی شارەکانیش پارەکە دابەش دەکات.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئەو خەرجکردنە بڕیارێکی کۆنی وەزارەتی داراییە کە تازە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێی رێنماییەکان پەروەردەکان هەڵدەستن بە دابەشکردنی و هەموو مامۆستایان ناگرێتەوە، ژمارەیەک مامۆستا دەگرێتەوە کە عەلاوە ودهرماڵهیان هەیە و پارەکەیان بۆ نەبەستراوە.
مەبەست لە "عەلاوەو تهرفیع" پلە بەرزکردنەوەو زیادبوونی رێژەی مووچەی کەسەکەیە لەهەر فەرمانگەیەکی حکومیدا کاربکات، بۆ نمونە مامۆستایەک لە مامۆستاییەوە بووەتە بەڕێوەبەر لەم کاتەدا هەم پلە وەزیفیەکەی بەرزدەکرێتەوەو هاوکات بەپێی یاسا مووچەکەشی زیاد دەبێت.
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتیشی، "ئامارمان لەبەردەست نیە چەند مامۆستا دەگرێتەوە وکاتی دابەشکردنشی پەروەردەی شارەکان دەیزانن، پارەکەش لەنێوانی 100 هەزار بۆ یەک ملیۆن دیناردایە".
ش . ر
PM:02:21:12/09/2019
ئهم بابهته 10832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت