تره‌مپ: داگیركردنی عیراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داگیركردنی عیراقی به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره وه‌سفكرد، سه‌باره‌ت به ئێرانیش هۆشداریی له پیتاندنی یۆرانیۆم دا و ئه‌وه‌شی به كارێكی زۆر مه‌ترسیدار وه‌سفكرد.
له وتارێكدا كه به‌بۆنه‌ی یادی 18 ساڵه‌ی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر پێشكه‌شیكرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: داگیركردنی عیراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌مریكا هه‌وڵی گۆڕینی رژێم له ئێران نادات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به ئێران، تره‌مپ ئاشكرایكرد كه تاران ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به واشنتنه‌وه بكات، به‌ڵام به‌نیاز نیم له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چاوم به روحانی بكه‌وێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشكه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاری ئه‌وه نییه بچێته هیچ ململانێیه‌كی دیكه، به‌ڵام زۆر به توندیش وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه كه بكرێته‌سه‌ر ئه‌مریكا.
ئاشكرایكرد كه له یادی 11ی سێپتێمبه‌ردا بڕیاری داوه بودجه‌ی سه‌ربازیی زیاتر بۆ پارێزگاریكردنی زیاتر له ئه‌مریكا دابین بكات، به‌وه‌ش وه‌ك تره‌مپ رایگه‌یاندوه ئه‌و نیگه‌رانییانه كه‌م ده‌بێته‌وه كه له‌سه‌ر ئایینده‌ی جیهان هه‌یه.
PM:10:51:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت