جیهان داگیر ده‌كه‌م
وێسگه نیوزـ
دیسان مریا‌م كلینك، نمایشكاری لوبنانی بە وێنە نیمچە روتەکانی هەوادارانی لەخۆی کۆکردەوە و ئەمجارە وێنه‌یه‌كی خۆی به قوماشێكی ته‌نكه‌وه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت خه‌و به‌وه‌وه ده‌بینێت هه‌موو جیهان داگیر بكات.
كلینك وێنه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكردوه‌ته‌وه كه زیاتر له 891 هه‌زار شوێنكه‌وتوی هه‌یه و تیایدا به جلی ژێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام قوماشێكی سپیی ته‌نكی به‌خۆیدا داوه.
مریا‌م له‌سه‌ر وێنه‌كه به‌زمانی ئینگلیزی نوسیویەتی:" The queen dreaming to conquer the world... شاژن خه‌ون به داگیركردنی جیهانه‌وه ده‌بینێت."
وێنه‌كانی ئه‌و خانمه لوبنانییه و ده‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به نیمچه‌روتی، هه‌وادارانی كردووه به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ده‌ن و ئومێده‌وارن به‌رده‌وام بێت، به‌شێكی دیكه‌ش ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گرن و بۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ش له‌وانه‌ی كه وه‌سفیان كردوه، هه‌ژمارێك به‌ناوی ahmedkimo1986 بۆ كلینكی نوسیوه" پێمخۆشه سه‌گێك یان خزمه‌تكاری به‌رپێت بم".
له‌وانه‌ش كه ره‌خنه‌ی توندیان لێگرتوه هه‌ژمارێك به‌ناویhamodi.hamodi.mtm پێی وایه وێنه‌كانی ئه‌و خانمه بۆ فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری كراون و بۆی نوسیوه: "نه‌فره‌تی خوات لێ بێت و ئه‌مجاره به ئاگری دۆزه‌خه‌وه وێنه‌ی فۆتۆشۆپ بڵاوبكه‌یته‌وه".
مریا‌م كلینك له ساڵی 1970 له باوكێكی لوبنانی و دایكێكی سڕبی له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه وه‌ك نمایشكار كاری كردوه و ساڵی 2012 بووه‌ته گۆرانیبێژ، كلینك هه‌م چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشه، به‌ڵام به ستایڵ و جلوبه‌رگه روته‌كه‌ی و گرته ڤیدیۆییه گه‌رموگوڕه‌كانی و بیروڕا سیاسیه‌كانی و بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه و ئاژه‌ڵ، به‌رده‌وام بوه‌ته جێی مشتوڕ.
ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌م گۆرانیی له ساڵی 2012 به‌ناوی (عه‌نته‌ر) به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی سوریا بڵاوكرده‌وه، كلینك ره‌خنه‌كه‌یه‌كی زۆری لێ‌گیرا به‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی له وروژاندنی سێكسی ده‌كات و ئاماژه بۆ شوێنه هه‌ستیاره‌كان ده‌كات، زۆرێكیش به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه ده‌نگی له ئاستی گۆرانی وتندا نییه و هونه‌ری عه‌ره‌بیی تێكداوه.
PM:10:19:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت