تره‌مپ له‌سه‌ر قژی هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز -
رۆژنامه‌یThe Hill ی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه جارێكی دیكه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئاماژه‌ی به شێوازی قژی خۆی داوه و به سه‌رنجڕاكێش وه‌سفیكردووه.
تره‌مپ له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م پشتیوانانی حزبه‌كه‌یدا له ویلایه‌تی كارۆلینا وتوویه‌تی: "قژم زۆر باشتره له قژی هاوڕێیانی هاوته‌مه‌نی خۆم".
وتووشیه‌تی: " ئه‌وه قژی منه ره‌نگه زۆر نایاب نه‌بێت، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم باشتره به‌راورد به قژی هاوڕێكانم له‌م ته‌مه‌نه‌ی مندا، به‌ڵكو زۆر باشتریشه".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌وه‌ی كه قژی سروشتیه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه " ئاماده‌م بچمه به‌ر باران و قژم ته‌ڕ ببێت".
له رابردوودا وه‌ك بازرگان و له ئێستاشدا كه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه شێوازی قژی تره‌مپ به‌رده‌وام جێی سه‌رنجی خه‌ڵكه.
له ماوه‌ی رابردوودا ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه تره‌مپ بۆ سهرفڕۆكهیهكی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رده‌كه‌وێت و له‌كاته‌شدا ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز قژی تره‌مپ به جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێكی رووتابێته‌وه.
ئیڤانكای كچیشی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه دۆناڵد تره‌مپ-ی باوكی كه ته‌مه‌نی 71 ساڵه به كرێمی تایبه‌ت و رێكخستنی تایبه‌ت رووتانه‌وه‌ی قژی ده‌شارێته‌وه، هه‌ندێك به‌شی قژیشی روواندووتهوه.
ساڵی 2012 ش ئه‌وكاته‌ی هه‌ندێك ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تی گوومانیان له سروشتی بوونی قژی ده‌كرد، دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "هه‌موو قژی سروشتیه".
ش . ر
PM:08:44:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت