قوباد تاڵه‌بانی له لوبنان وتارێك سه‌باره‌ت به ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م ھه‌رێم و عیراق پێشكه‌ش ده‌كات
قوباد تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی ره‌سمی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دیداری زانكۆی ئه‌مریكی له بیروت سه‌ردانی لوبنانی كردووه.
سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانه‌كه، سه‌میر ھه‌ورامی وته‌بێژی ره‌سمی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی وت: "به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دیداری زانكۆی ئه‌مریكی له بیروت، ئه‌مڕۆ 11ی ئه‌یلول، قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی لوبنانی كردووه".
وتیشی: "بڕیاره له‌و دیداره‌دا قوباد تاڵه‌بانی وتارێك پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م ھه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌رووی ئه‌منی و ئابورییه‌وه و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی".
وته‌بێژی ره‌سمی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند كه "له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات".
جێی باسه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لوبنان، قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوو.
PM:04:31:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت